وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر لیستی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر، لیستی مووچەی مانگی چوار (ئایار)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەینێ چوارشەممە ١٤ـی ئایار دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و رۆژی یەکشەممە ١٨ـی ئایار کۆتایی دێت.
هاوکات، بە گوێرەی لیستەکە، سبەینێ چوارشەممە
١٤ـی ئایار:
مووچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی
تایبەت، زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و
ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
پێنجشەممە ١٥ـی ئایار:
مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و
ئەنفالکراوان و پەروەردە و دارایی و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی
ژینگە، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و
دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ و ئاوادانکردنەوە و نیشتەجێ کردن و تەندروستی،
ناوخۆ، داد
و ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستەنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شاراوەنی و گەشت و گوزار.
یەکشەممە ١٨ـی ئایار:
مووچەی وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتی و
رۆشنبیری و لاوان، کارەبا و ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم و
پێشمەرگە(دیوان، لیواکان) و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان،
ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری فریاکەوتن
دابەش دەکرێت.
نـ . کـ