AM:11:30:07/05/2025
2548 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ستاندەر پێشوازی لە پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحید دەکات بۆ دروستکردنی بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزسیۆن، هاوکات، داواش لەلایەنەکانی دیکە دەکات بۆ ئەوەی بەدەم پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحیدەوە بێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، دەزگای ستاندەر لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، پێکهێنانی بەرەیەکی فراوانی سیاسی خەونی لەمێژینەی جەماوەی ناڕازی کوردستانە، ئەوانیش وەک دەزگای ستاندەر پێشوازی لە پەیامی شاسوار عەبدلواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەن، کە داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵات دەکات بۆ هەڵبژاردنی عێراق بە یەک لیست بەژداری بکەن.
باسیان لەوەشکرد، هیوادارن ئەو لایەن و
گروپانەشی کە ماون بەدەم هەوڵەکان و پەیامەکەی شاسوار عەبدولواحیدەوە بێن و دەڵێت،
کاتی ئەوە هاتووە ناکۆکیە لاوەکیەکان وەلا بنرێن، بەتایبەت لەم قۆناغەدا، بۆیە بە
پێویستی دەزانن هەوڵەکان بەرزتر و فراوانتر بکرێن.
هاوکات، چەند پێشنیارێکیشیان
خستووەتەڕوو لەوانە، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی لایەن و گروپەکانی دەرەوەی
دەسەڵات و دروستکردنی
ئەنجومەنێکی باڵای کار بۆ سەرپەرشتی کردنی کاری پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکە.