PM:01:53:01/09/2025
2080 جار خوێندراوەتەوە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە و دوای کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنترۆڵکرا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، کاتژمێر ١١ و ٤٠ خولەکی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە ئاگرێکی گەورە لە شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر کەوتووەتەوە.
وتیشی، ١٥ تیمی بەرگری شارستانی
بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و دوای کاتژمێرێک بە تەواوی کۆنترۆڵکرا.
لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەشەوە وتی، هیچ
کەسێک بە سەختی بریندارنەبووە و تەنها تەنگەنەفەسی هەبووە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە.