سەردێڕ:

کەشناسی بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە؛ زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟

AM:11:56:06/05/2025

1628 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە، زۆرترین بڕ لە خەلیفان باریوە کە بڕەکەی ١٥ ملم بووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی خەلیفان باریوە بە ١٥ ملم، لە ناوچەی هیرانیش ١٣ ملم باران باریوە و لە حاجی ئۆمەرانیش ١٢.٢ ملم باران باریوە.

بڕی باران لە ناوچەكانی دیكە بەمجۆرەیە، (هەولێر ٣.٨ ملیم، شەقڵاوە ٨.٩ ملیم، سۆران ٥.٤ ملم، چەمچەماڵ ٣.١ ملم، رواندز ٨.٨ ملم، پینجوێن ٣.٣ ملیم، کەرکوک یەک ملم).














گەلەری