PM:07:58:30/04/2025
1624 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی پاسێکی گەشتیاری خوێندکاران وەرگەڕا پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، کە گەشتی قوتابیانی لە سەرجەم قوتابخانەکان راگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی پاسێکی گەشتیاری خوێندکاران وەرگەڕا و نزیکەی ١٦ خوێندکار برینداربوون پەروەردەی سلێمانی، گەشتی قوتابیانی لە قوتابخانەکان راگرت.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی خوێندکاران لە کاتی گەڕانەوەی لە کونەماسی
وەرگەڕاو و نزیکەی ١٦ خوێدکار برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەرپرسی نەخۆشخانەکەش بە ئێن ئاڕ تی وت، کە دۆخی تەندروستیان جێگیرە.