PM:12:20:31/08/2025
2776 جار خوێندراوەتەوە
٣١ـی ئاب، ئەو رۆژەی پارتی دەبابەی بەعسی هێنایە هەولێری پایتەخت و شەڕی یەکێتی پێکرد، بەهۆی شەڕی نێوانیشیانەوە پارتی و یەکێتی هەزاران گەنجی کوردیان بە کوشتدا و کردنیانە سوتەمەنی شەڕی بەرژەوەندییەکانیان، دواتر خۆیشیان بوونە برا و بەشی یەک و پۆست و ئیمتیازیان دابەشکرد و تاکو ئێستاش چارەنووسی زیاتر لە ٤٠٠ گەنج کە لە شەڕی ناوخۆدا دەستگیرکرابوون نادیارە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، ساڵیادی شەڕی نێوان جووت حزبە، ئەو رۆژەی کە پارتی دەبابەی بەعسی هێنایە هەولێری پایتەخت و شەڕی یەکێتی پێکرد، کە لە ئێستادا بەیەکەوە پۆست و ئیمتیازیان دابەشکردووە و یاری بە چارەنووسی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٤ شەڕى یەکێتى و پارتى لە
قەڵادزێوە دەستى پێکرد،
دواتر لە سەرەتاى ساڵى ١٩٩٥ جەولەى دووەمى شەڕ دەستیپێکردەوە
و باڵانسى هێز لاى یەکێتی بوو، لە ١٧ـی ئابی ١٩٩٦ جەولەی سێیەمی شەڕی ناوخۆ لە رەواندوزەوە دەستی پێکردەوە.
لە ٢٢ـی ئاب، مەسعود بارزانى، سەرۆکی پارتی، داواى
هاوکارى لە سەدام حسێن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کرد و ئەویش قبوڵى کرد، لەم بارەیەوە جەلال تاڵەبانی، وتبووی کە پارتی زۆر هەوڵیدا
بەتەنها هەولێر بگرێتەوە بەڵام نەیتوانی و پەنای بۆ عێراق برد.
دواتر لە ٣١ـی ئاب، هاوشێوەى ١٦ـی ئۆکتۆبەر و کەوتنى
شەنگال هیچ کەس و لایەنێکیان لەسەر سزا نەدرا، تاوەکو ئێستاش
چارەنووسی زیاتر لە ٤٠٠ گەنج کە لە شەڕی ناوخۆدا دەستگیرکرابوون نادیارە.