سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بە شەش لیست بەشداری هەڵبژاردن دەکات

PM:02:49:30/04/2025

972 جار خوێندراوەتەوە

میدیا عێراقیەکان بڵاویان كردەوە، لە رۆژی هەڵبژاردندا، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بریاریداوە پێش هەڵبژاردن دابەش ببێت و بە بە شەش لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەكات.


ئەمرۆ چوارشەممە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥، میدیا عێراقیەکان جەختیان کردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بریاریداوە بە شەش لیست بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكات

باس لەوەشکراوە، هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیكی و عەمار حەكیم و حەیدەر عەبادی بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.

ئاماژە بەوەشکرا، بە مەبەستی دروستكردنی هاوپەیمانی، گفتوگۆكان لە نێو چوارچێوەكەدا بۆ بەردەوام دەبن.













گەلەری