نووسینگەی سیستانی رایگەیاند، بە داخێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکانمان پێگەیشت، کە پێگەیەکی رۆحی بەرزی لەنێو زۆرێک لە گەلانی سەر زەویدا هەبوو و رێزێکی زۆری لەلای هەمووان هەبوو.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نووسینگەی دەسەڵاتی باڵای ئایینی، سەید عەلی سیستانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرانسیسی یەکەم، سەرەخۆشی خۆی پێشکەش کرد.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کۆبوونەوە مێژووییەکەی پاپا فرانسیس و باڵاترین دەسەڵاتی ئایینی لە نەجەف،
بڕگەیەکی لە رادەبەدەر گرنگ بوو بۆ هەردوولا بۆ دووپاتکردنەوەی رۆڵی بنەڕەتی ئیمان.
هاوکات،
باسی لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتیانە
و رەتکردنەوەی توندوتیژی و رق و کینە و چەسپاندنی بەهاکانی هاوئاهەنگی لە نێوان مرۆڤەکاندا
لەسەر بنەمای پاراستنی مافەکان و رێزگرتنی یەکتر لە نێوان لایەنگرانی ئایینە جیاوازەکان
و رەوتی فیکری کرد.
هەروەها،
دەسەڵاتی باڵای ئایینی، وێڕای پێشکەشکردنی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ شوێنکەوتوانی
کەنیسەی کاسۆلیکی لە جیهاندا لەسەر کۆچی دوای پاپ فرانسیس، هیوای سەبر و دڵنەوایییان
بۆ دەخوازێت.