PM:11:45:30/07/2025
20512 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکیش برینداربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەنزیک گوندی تازەدێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پاتڕۆڵ بەئاراستەی ناحیەی باوەنور رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا دووکەس بە سەختی برینداربوون و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانە یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
باس لەوەش دەکات،
بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە، تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان
دەستپێکردووە بە مەبەستی زانین و چۆنییەتی و روودانی رووداوەکە.