سەردێڕ:

میدیای ئێران: گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو

PM:04:47:19/04/2025

1648 جار خوێندراوەتەوە

گەڕی دووەمی دانوستانی ئێران و ئەمریكا لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا بەنێوەندگیریی وڵاتی عومان کۆتاییهات. میدیاکانی ئێران دەڵێن، ئەرێنی بووە و ئاژانسەکانیش وتیان، ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، سەبارەت بە گەڕی دووەمی کۆبوونەوە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و پێشبینی دەکرێت کۆبوونەوەکەیان بەردەوامیی هەبێت و ئێران و ئەمریکا لە ماوەی داهاتوو کۆببنەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، تاران پێشنیازی رێککەوتنێکی سێ قۆناغی بۆ ئەمریکا کردووە کە تیایدا بە چەند مەرجێک دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵدەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسیفرانس ٢٤ باسی لەوەکرد، کۆبوونەوەکان ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە هەر بۆیە بەردەوامیی پێدەدرێت.


 













گەلەری