سەردێڕ:

٢٣٣ خێزانی دیکە لە کەمپەکانی سوریاوە رەوانەی عێراق کرانەوە

PM:08:51:31/07/2025

1500 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی هاوکاریی هاوبەش ئیدارەی خۆسەر و لیژنەی ئەمنیی کۆچبەرانی عێراق، ٨٧٩ پەنابەری عێراقی لە کەمپەکانی هۆل لە سوریاوە، رەوانەی عێراق کرانەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی کەمپی هۆل بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هاوکاریی هاوبەش ئیدارەی خۆسەر و لیژنەی ئەمنیی کۆچبەرانی عێراق، گرووپێکی ٨٧٩ پەنابەری عێراقی کە پێکهاتبوون لە ٢٣٣ خێزان لە کەمپەنای هوولی و رۆژ لە سوریاوە، رەوانەی عێراق کرانەوە.

هاوکات ئەوە، ٢٨ـەمین کاروانە، لە دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە عێراقییانەی لە کەمپەکەدا بوون، کاروانە نوێیەکە، لە ٢٣٣ خێزانی عێراقی پێکهاتووە، کە ٨١٢ کەس لەخۆدەگرت و ١١ـەمین کاروانی ناردنەوەی خێزانە عێراقییەکان لەماوەی ئەمساڵ پێکدەهێنێت.

سەرچاوەکانی نزیک لە سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکانی ناردنەوەی دانیشتووانی کەمپەکە بۆ شوێن و وڵاتانی خۆیان، ئاماژەبەوە دەکەن، کە لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەی خێزانە گەڕاوەکاندا کراوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە لە هەر پەیوەندییەکی پێشوو بە رێکخراوە توندڕۆکانەوە دوورن.













گەلەری