سەردێڕ:

خۆڵبارین دەستپێدەکات

AM:11:06:19/04/2025

11444 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلی سەرما کۆتاییهاتووە و پلەکانی گەرما دەستدەکەن بە بەرزبوونەوە، باسی لەوەشکردووە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق و بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ پەڵەهەور، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبنەوە.

کەشانسی عێراقیش باسی لەوەکردووە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام خۆڵبارینەکە کەم دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی هەرێم وردە وردە بەرزدەبنەوە.













گەلەری