سەردێڕ:

بارهەڵگرێک بەسەر منداڵێکدا دەڕوات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات

PM:08:33:18/04/2025

2644 جار خوێندراوەتەوە

لە گوندی دارۆخان سەر بە ناوچەی گەرمک لەسنوری پێنجوێن بارهەڵگرێک بەسەر کچێکی ١٢ ساڵدا دەڕوات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.


ئەمرۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی دارۆخان سەر بە ناوچەی گەرمک لەسنوری پێنجوێن منداڵێک لە بارهەڵگرێک دەکەوێتە خوارەوە و بارهەڵگرەکە بەسەریدا دەڕوات، دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

هەروەها، منداڵەکە کچە و تەمەنی ١٢ ساڵە و شۆفێری بارهەڵگرەکەش مامی ئەو کچەیە کە گیانی لە دەستداوە.


سیروان رەفیق ـ پێنجوێن













گەلەری