بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوێنێ پێنجشەممە دوو تیپی وەرزشی تۆپی پێی ناوچەی رزگاری بەمەبەستی یاری کردن هاتونەتە گەڕەکی سەرکەوت لە شاری کەلار لەکاتی یاریکردندا گرژی لەنێوان یاریزانان دروست بووە و راهێنەرەکەیان بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوە و برینداری کردوون.
ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوێنێ شەڕ لە نێوان دوو تیپی وەرزشی تۆپی پێدا روویداوە لە کەلار و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری کەلار دوو تیپی
وەرزشی تۆپی پێ لەکاتی یاریکردندا گرژی لە نێوانیان دروست بووە و راهێنەرەکەیان
بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوە و برینداری کردوون.
وتیشی، بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکان رەوانەی
نەخۆشخانەی شەهید هەژار کران، چارەسەری پێویستیان بۆکرا و نێردراونەتەوە ماڵەوە.
هەروەها، پۆلیس چونەتەشوێنی روداوەکە و دەستیان
بەلێکۆڵینەوە کردووە، ئەو کەسەی چەقۆی لە یاریزانەکان داوە دەستگیر کراوە و بە بڕیاری
دادوەر بە پێی مادەی ٤١٣ بەندکراوە.