رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە رایگەیاندووە، سوپای ئەمریکا سێ بنکەی ئۆپەراسیۆنی بچووکی خۆی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا داخستووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، داخستنی ئەو سێ بنکە، هێزەکانی ناو سوریا بۆ نزیکەی هەزار و ٤٠٠ کەس کەمدەکاتەوە.
هەروەها،
لە ئێستادا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لەوێدان و زۆربەیان لە باکووری رۆژهەڵاتی
سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشدان.