میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی راگوزەری سوریا لە قەتەر کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی خێراتربونی روداوەکانی ناوچەکە و بە تایبەت دۆخی سوریا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا بە نێوەندگیری میری قەتەر کۆبونەوە.
باسیان
لەوەشکرد، سودانی هەڵوێست و پاڵپشتی عێراقی دوپاتکردوەتەوە و جەختیکردوەتەوە لەسەر
گرنگی هەنگاوی کردەیی و جدی حکومەتی نوێی سوریا بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق لە نزیکەوە چاودیڕی ئەو پێشهاتانە دەکات کە
لە سوریا و وڵاتانی دراوسێی رودەدەن.
هەروەها،
داواشیکردوە، هەردوولا هاوکار و هەماهەنگ بن بۆ بونیادنانی پەیوەندییەکان و
دروستکردنی میکانیزمێکی نوێی هاوکاری کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا
بکات و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بەرزبکاتەوە.