PM:10:41:30/07/2025
1524 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، لەمەودوا هاووڵاتیان دەتوانن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان لە بەشەکانی "مۆڵەت" و "تۆماری ساڵانەی ئۆتۆمبێل"، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی "حجز" بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی تەمموزی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین، هاوڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پێویستە پێش سەردانکردنیان، لە رێگەی لینکی (raparintraffic.com) نۆرە تۆمار بکەن.
هاتووچۆی
راپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ نۆرەگرتن پێویستە هاووڵاتیان کارتی نیشتمانی و
کارتی زانیارییان پێبێت، هەروەها پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.