سەردێڕ:

کۆمسیۆنی عێراق: ژمارەی پارت و هاوپەیمانییە سیاسیەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە

PM:05:22:17/04/2025

1328 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، ژماره‌ی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، كه‌ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كه‌ن ئاشکرا دەکات، هاوكات سه‌باره‌ت به‌ هاوپه‌یمانییه‌كانی پێشوو و نوێكانیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانـی ٢٠٢٥، جومانه‌ غه‌لای، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانییە سیاسییانەی خۆیان بۆ به‌شداریی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو تۆمار كردووه‌ ئاشكرا كرد و وتی، زیاتر له‌ ٣٢٠ پارتی سیاسی و ٦٠ هاوپه‌یمانی تۆمار كراون.

باسی لەوەشکرد، هەموو پارت و هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كان له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ بانگهێشت ده‌كرێن بۆ ئەوەی راپۆرت بدەنە بەشی پەیوەندیدار بۆ تۆمارکردنی خواستی بەشداریکردنیان.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆمار کراون و هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندیی بە كۆمسیۆنه‌وه‌ بکەن بۆ تۆمارکردنی ئارەزووی بەشداریکردنیان، سەبارەت بەو هاوپەیمانییانەی کە گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، واتە هاوپەیمانی نوێن، دەبێت رێکارە دیاریکراوەکان بگرنه‌به‌ر و سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌نه‌وه‌ بۆ تەواوکردنی پرۆسەی تۆمارکردن.

وتیشی، ئەم قۆناغە لە ١٥ـی نیسان دەستی پێکردووە و تا ٤ـی ئایار بەردەوام دەبێت.













گەلەری