PM:01:57:31/07/2025
1688 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە پۆلیسی خورماتوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک لە ناوچەی حەولی دۆزرایەوە و ئاسەواری ٩ فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٥، چاوگێک لە پۆلیسی خورماتوو بە ئێن ئاڕ تی وت، تەرمی هاوڵاتییەک لە ناوچەی حەولی، نزیک کارگەکانی خورماتوو دۆزرایەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو.
چاوگەکە وتیشی، ئەو هاوڵاتییە ئاسەواری ٩ فیشەک بە جەستەیەوە بووە و ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بووە.
باسی لەوەشکرد،
هاوڵاتییەکە تەمەنی لە نێوان ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ بووە و خەڵکی بەغدایە و لە خورماتوو نیشتەجێبووە، پۆلیسی خورماتوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دۆسیەکە دەستپێکردووە.