سەردێڕ:

هاوڵاتییەک لەلایەن هێزێکی کۆماندۆی یەکێتییەوە کوژرا

PM:03:46:17/04/2025

2348 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، شەوی رابردوو هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک لە کۆیە و هاوڵاتییەکیان لە ماڵەکەی خۆیدا بە گولـلە بریندار کردووە، بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانــی ٢٠٢٥، هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، هێزەکەی کۆماندۆی یەکێتی تەقەیان لە هاوڵاتییەکە کردووە و برینداریان کردووە.

دواتر ئەو هێزەی یەکێتی هاوڵاتییەکەیان بە برینداری لەگەڵ خۆیاندا بردووە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە هاوڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رابردوودا هێزەکانی پارتی و یەکێتی چەندین هاوڵاتییان کوشتووە و بریندار کردووە، بەشێکیشیان داڵدە دراون و تا ئێستا رووبەڕووی دادگا نەکراونەتەوە.

 

 

 

 













گەلەری