سەردێڕ:

لە هەولێر پێنج کەس بە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

PM:01:45:17/04/2025

1520 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند، تۆڕێکی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەریان هەڵوەشاندووەتەوە، پێنج کەسیان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئاسایشی گشتی هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لە بەردەوامیی هەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانییان لە هەولێر تۆڕێکی بڵاوکردنەوە و بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەری جۆری ماریوانا دەستگیر بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکیەکەدا توانراوە دەست بەسەر نزیکەی شەش کیلۆ ماریوانادا بگیرێت، هەروەها دەستگیرکردنی ئەم تۆڕە، تەواوکەری ئەو تۆڕەی پێشترە کە دوو تۆمەتبار و نزیکەی یەک کیلۆگرام لەهەمان ماددە دەستی بەسەردا گیرا بوو.

باس لەوەشکراوە، تۆڕەکە پێکهاتبوون لە عەرەب و کورد، هەروەها ئافرەتیان بەکار دەهێنا بۆ فێرکردنی منداڵ و گەنج و لاوی پارەدار، پاشان ئەم ماددەهۆشبەرەیان بەو نرخەی کەخۆیان دەیانویست، پێیان دەفرۆشت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دۆسیەی تاوان بۆ سەرجەم دەستگیرکراوان کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.













گەلەری