PM:06:57:15/04/2025
1524 جار خوێندراوەتەوە
میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، لە پێنج پارێزگای ئێران بەهۆی پیسبوونی هەواوە، دەوامی بەشێک لە خوێندنگە و دامەزراوە حکومییەکان راگیرا.
ئەمڕۆ سێشممە ١٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا ئێرانییەکان رایانگەیاند، خوێندن لە خوێندنگە سەرەتاییەکان و بەشێک لە زانکۆ و دامەزراوە حکومییەکانی پارێزگاکانی کرماشان، بوشەهر، کەهگیلویە و بوێرئەحمەد، لۆرستا و خوزستان بەهۆی پیسبوونی هەواوە راگیران.
هاوکات، دوێنیش بەهەمان هۆکار دەوام لە بەشێک لە
ناوەندە حکومییەکانی ژمارەیەک پارێزگای ئێران و لە ناویاندا پارێزگای ئیلامی
رۆژهەڵاتی کوردستان، راگیرا.