PM:07:25:14/04/2025
1136 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا دەکات کە سەردانی وڵاتەکەی بکات پێش ئەوەی هەر رێککەوتنێک لەگەڵ رووسیا بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.
ئەمرۆ دووشەمە، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی سی بی ئێس داوای لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و وتی " پێش هەر جۆرە بڕیار و دانوستانێک، سەردانێکی ئۆکرانیا بکەن بۆ بینینی خەڵکی مەدەنی، سەربازەکان، منداڵە قوربانییەکان ".
ئەم چاوپێکەوتنە پێش بۆردومانکردنی باکوری ئۆکرانیا لە
لایەن رووسیا تۆمارکرا، کە ٣٤ کەس گیانیان لەدەست دا و ١١٧ کەسی دیکەش بریندار
بوون.
لە هەمان کاتدا، رووسیا بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک رایگەیاند، دوو مووشەکیان
لە کۆبوونەوەی سەربازانی ئۆکرانیادا تەقاندووەتەوە و ٦٠ کەسیان کوژراون، وە لەم بارەیەوە ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە مووشەکەکان بە هەڵە تەقێندراون.