PM:06:24:14/04/2025
1312 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ تاجە گوڵینەیان لەسەر مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوانی گەرمیان دانا و دەڵێن، بە داخەوە کەسوکاری ئەنفالکراوان دانامەزرێن و لە بری ئەوان ئەنفالچییەکان دادەمەزرێندرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٥، عەدنان حسێن، ئەندام پەرلەمانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتیکردەوە، کە ئەنفالچییەکان شاهانە دەژین و کەسوکاری ئەنفالکراوان لە دۆخێکی سەختدان
وتیشی، کە تێچووی هێنانەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان
ناگاتە داهاتی چەند رۆژێکی نەوتی قاچاخ.
هاوکات، کوردەوان جەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کەسوکاری
ئەنفالکراوان ئێساتاش چاوەڕوانی گەڕانەوەی روفاتی کەسوکاریانن.