سەردێڕ:

رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە لە قوتابخانە حکومییەکاندا

AM:11:01:01/09/2025

1644 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە لە قوتابخانە حکومییەکاندا و مامۆستایانیش دەڵێن، دواکەوتنی مووچە ئەمساڵیش کاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەپێی رێنمایی ساڵانەی وەزارەتی پەروەردە، رێککەوتی یەکی نۆی هەموو ساڵێک پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران لە قوتابخانەکان ئامادەییان هەبێت بۆ دڵنیابوونەوە لە دەستبەکاربوونیان و واژۆی لەسەر بکەن.

هاوکات لە سەرجەم قوتابخانەکان ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردووە و بەڵام تا ئێستا وەزارەتی پەروەردە رۆژى دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵی دیاری نەکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە مانگی نۆداین و هێشتا مامۆستایان مووچەى مانگی شەشیان وەرنەگرتووە و ئەمەش هاوشێوەى ساڵانی رابردوو کاریگەریی زۆری لەسەر مامۆستایان دروستکردووە بەو هۆیەشەوە دەڵێن گرفت بۆ پرۆسەى خوێندن دروستدەبێت.

 













گەلەری