PM:05:48:14/04/2025
1116 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له جوتیارا رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و پێدانی قه‌رز و كڕینی گه‌نم لێیان به نرخێكی پاڵپشتیكراو تا ٨٥٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ته‌نێك.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران رایگەیاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك جوتیار له پارێزگاكانی موسه‌نا و دیوانیه و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كرد و گوێی له قسەکانیان گرت سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی جوتیاران.
هەروەها، له‌وانهش
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی نه‌چاندنی برنج بۆ ساڵی ٢٠٢٣ و خه‌رجكردنی شایسته‌كان و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی
زیانلێكه‌وتوانی لافاو و بارانبارین و زیادكردنی پشكی سوته‌مه‌نی بۆ ئامێره
كشتوكاڵییه‌كان.
هاوکات، سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی راسپارد، لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی
ئه‌و داواكارییانه و به‌گوێره‌ی مه‌رجه یاساییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا
بكرێت، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و زیادكردنی توانای ئابوری.
باسی لەوەشکرد،
حكومه‌تی ئێستا سه‌ركه‌وتوو بووه له جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی پاڵپشتیكردنی كه‌رتی
كشتوكاڵ، كه نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نێكی گرنگی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌كات، به‌رده‌وامیش
ده‌بێت له دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی جوتیاران، به‌تایبه‌تی په‌ینی
كیمیایی و قه‌رز و كڕینی گه‌نم لێیان به نرخێكی پاڵپشتیكراو تا ٨٥٠ هه‌زار دینار
بۆ هه‌ر ته‌نێك، جگه له دابینكردنی سایلۆ بۆ جێكردنه‌وه‌ی زۆری به‌رهه‌می دانه‌وێڵه.