PM:04:57:14/04/2025
2284 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، لە دەستپێکی ئەم خولەی پەرلەمانەوە زۆرترین هەوڵمان داوە بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسایی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند کرد و بەپێێ بڕیاری پەرلەمانی عێراق هەڵەبجە بووە ١٩ـەیەمین پارێزگای عێراق، هەروەها، نەوەی نوێ پێشتر ١٧ نوسراویان بۆ بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە کردبوو تا پڕۆژە یاساکە لە حکومەتەوە چووە پەرلەمان.
ئاریان تاوگۆزی،
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، وەک فراکسیۆنی نەوەی
نوێ پڕۆژە یاسایەکی دیکەیان پێشکەشکردووە کە ئێستە چووەتە لیژنەی یاسایی و ئەویش
بە جینۆساید ناساندنی هەڵبجەیە.
وتیشی، زەخت لە
پارتی و یەکێتی دەکەین بودجەیەکی تایبەت بۆ هەڵەبجە دابین بکرێت و کاری زیاتری
لەسەر دەکەین.