PM:01:13:14/04/2025
924 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پارتی رایگەیاند، سەربەرزی بۆ خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی ئەنفال بەشێكی ئەو ستەم و تاوانانە بوو كە لە سەدەی رابردوودا لەلایەن رژێمی پێشووی عێراق بەرامبەر گەلەكەمان ئەنجام درا و لە ئەنجامی ئەو پڕۆسە نامرۆڤانەیەدا كە بە چەند قۆناغ هەموو ناوچەكانی كوردستانی گرتەوە.
هاوکات وتیشی، تاوانباران كەوتنە زبڵدانی مێژوو
بەڵام برین و ئاسەواری ئەو جینۆساید و زوڵمە هێشتا ماون و سارێژ نەكراون و پێویستیشە
رێگە لە هەموو جۆرە تێروانین و سیاسەت و كردەوەیەكی شۆڤینی لە دژی خەڵكی كوردستان
بگیرێت.