سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: رێژەی هەژاری بەراورد بە ساڵانی رابردوو ٢.٥٪ دابەزیوە

PM:12:51:31/07/2025

1216 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەژاری لە عێراق بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە سەدا دوو پۆیت پێنج دابەزیوە.


محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق باسی لەوەکرد، ساڵانی رابردوو رێژەی هەژاری لەسەدا ٢٠ بووە بەڵام دوای پلانەکانی حکومەت و دەستخستنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیان، ئێستا رێژەی هەژاری بۆ لەسەدا ١٧.٥ دابەزیووە.

وەزیری پلاندانانی عێراق وتیشی، بەراورد بە ساڵانی رابردووش رێژەی هەژاری لە وڵاتەکە بۆ لە سەدا  ٢.٥٪ دابەزیوە.

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد، لەسەر هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی هەژاری لە عێراقدا.

 













گەلەری