سەردێڕ:

کەشناسی هۆشداری دەدات؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن و بەفر دەبارێت

PM:01:06:14/04/2025

1332 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ لە کاتەکانی دوا نیوەرۆ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە ٣-٥ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .


ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بۆ کەشوهەوای سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سەبارەت بەرێژەی دابارینیش پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر بێت.

هاوکات هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت وە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما نزم  دەبێتەوە ٤- ٧ پلە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ و لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان نزمترین پلە بۆ سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەکاتەکانی شەودا .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : ١٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٢ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١١ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ١٤ پلەی سیلیزی 

زاخۆ : ١٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ٧ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢١ پلەی سیلیزی













گەلەری