سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی داهاتوو لە شوێنێكی تر جگە لە عومان بەڕێوەدەچێت

PM:12:55:14/04/2025

960 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، كە ئەگەری هەیە خولی داهاتووی دانوستانەكان لە شوێنێكی دیکە جگە لە عوممان بەڕێوەبچێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای كۆتایی دانوستان باسی لەوەکرد، شوێنی دانوستان بابەتی سەرەکی نییە و ئەگەری هەیە لە شوێنی دیکەش دانوستانەکان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبەتە شوێنی دانوستان بابەتی سەرەكی نییە و ئەوەی كە گرنگە فۆرم و چوارچێوەی مامەڵەی نێوان ئێران و ئەمریكایە، كە بەشێوەی ناڕاستەخۆو بەنێوەندگیریی عومان بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەكی بەردەوام لەگەڵ لایەنی عومانی لەپەیوەندیدان، دوای ئەوەی بەفەرمی تێبینییەكانیان وەردەگرن، بڕیاری كۆتایی لەبارەی شوێنی دانوستان دەدرێت.













گەلەری