PM:12:43:14/04/2025
824 جار خوێندراوەتەوە
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەرپرسیارێتيی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی بڵاویکردەوە، لەم ياده‌دا بە رێز و شكۆدارييه‌وه شەهیدانی ئەنفالکراو بەبیر ده‌هێنینەوە و سڵاو له بنەماڵە و كه‌سوكارى خۆڕاگریان دەکەن و دووپاتی دەکەنەوە کە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بەرپرسیارێتيی یاسایی و ئەخلاقیی هەیە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه.
هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت کە حکومەتی عێراق،
"بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق جێبه‌جێ بكات، کە ئەنفالی وەکو
جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناساندووه.
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی
لەوە کردووەتەوە، هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كه‌ن
بۆ پێشکێش‌کردنی پشتگیری و چاودێری بۆ بنەماڵەی شەهیدان، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە
ئەنفالکراوەکان، دۆزينه‌وه و گێڕانه‌وه‌ى رووفاته‌كانيان بۆ نيشتمان، هەروەها
بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتيی تەواو بە
تاوانی ئەنفالدا وەکو جینۆساید.