سەردێڕ:

ستیڤ ویتکۆف: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئێران ئەرێنی و بنیاتنەر بوون

PM:08:04:12/04/2025

5688 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای كۆتایی هاتنی دانوستانەكان لە مەسقەتی پایتەختی عوممان نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، دانوستانەکانیان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئەرێنی و بنیاتنەر بوون.


ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی و بونیادنەرمان ئەنجامداوەو ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە ئەمریکا".

لە بەرامبەردا عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، گفتوگۆکانیان بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت و هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆلەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران، گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتن بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عوممان لەیەك باڵەخانەدا، بەڵام لە دو ژووری جیاواز ئەنجامدرا.


 














گەلەری