PM:11:28:11/04/2025
2172 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا لە سوڵتانییەتی عومان دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدات، بۆ ئەوەی رێگری لە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی تاران بکات.
ئەمڕۆ هەینی١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئێرانییەکان راستەوخۆ دەبێت و دەیەوێت ئەوە روون بکاتەوە و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا وتوێژی راستەوخۆ بە باشترین رێگە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ئەمنییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەڕوانێت.
وتیشی،
ئامانجی سەرەکی ترەمپ، دڵنیابونە لەوەی کە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست
نەهێنێت.
ئەوەشی
خستەڕوو، ترەمپ، باوەڕی بە گرنگی دیپلۆماسی و دانوستان لە یەک ژوردا هەیە بۆ
گەیشتن بەو ئامانجە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی شەممە شاندەکانی ئێران و ئەمریکا
دەگەنە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان و دوای دیدار لەگەڵ بەدرولبوسەیدی وەزیری
دەرەوەی عومان دەست بە دانوستان دەکەن.