كەشناسی رایگەیاند، ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورە بروسكە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەیانی تاکو نیوەرۆ بەشێک لە ناوچە سنووریەکان و شاخاوویە بەرزەکان ئەگەری کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای نیوەرۆ دووبارە
کاریگەری ئەم ناجێگیریە لە کەشی ناوچەکەمان زیاد دەکات بە گشتی, ئەگەری
بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت.
هاوکات، کەشناسی دەڵێت، لە ئێستادا لە نێوان
هەولێر و دهۆك هەورەبروسكەی بەهێز هەیە و چاوەڕواندەكرێت رۆژانی دواتریش تاوە
باران و هەورەبروسكە تاوەكو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.
هەروەها، رێژەی باران
بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بەم شێوەیە بوو:
سۆران ١٨.٢
خەلیفان ١٠.٧
چۆمان ٢٤.٤
مێرگەسۆر ١٤.٥
سیدەکان ١٨
رواندز ٢٠