PM:06:33:07/04/2025
1524 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، گفتوگۆکانى یەکێتى و پارتى گەیشتوونەتە قۆناغى کۆتایى و لە ئایندەیەکى نزیکدا کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوە و تێیدا گفتوگۆ لە بارەى دابەشکردنى پۆستەکان دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی یەکێتی رایانگەیاند، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی باسی لەوەکردووە، کۆبوونەوەکان لە ئایندەیەکى نزیکدا دەستپێدەکەنەوە و تایبەت دەبن بە گفتوگۆ لە بارەى رەشنووسەکە و بابەتەکانى دابەشکردنى پۆستەکان و دەستنیشانکردنى ئەو کەسانەى کە پۆستەکان وەردەگرن.
هەروەها، لە بارەى دابەشکردنى پۆستەکانى کابینەى
دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە، بەشێوەیەکى گشتیى پۆستەکان دابەشدەبن
بۆ ئاستى سەرۆکایەتییەکان، دامەزراوە سیاسییەکان و خزمەتگوزارییەکان.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێویستە لە
دابەشکردنى ئەو پۆستانەدا هاوسەنگیى لەنێوان لایەنەکانى پێکهێنەرى حکومەت هەبێت،
کە یەکێتى و پارتی و هەر لایەنێکى دیکەیە کە بیەوێت بچێتە ناو حکومەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێش هەڵبژاردن و لە کاتی
بانگەشەدا پارتی و یەکێتی لێدوانی توندیان دژی یەک دەدا، بەڵام لە ئێستادا
هاتوونەتەوە سەر بای بەڕەکۆن و وەک برابەش دەستیان کردووەتەوە بە دابەشکردنی
پۆستەکان لە نێوان خۆیاندا.