ژەمی بەیانی یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکانی رۆژ و پێویستە لەم ژەمەدا خواردنی دەوڵەمەند بە ماددەی خۆراکی گرنگ و بەسوود بخورێت بۆ ئەوەی جەستە بەدرێژایی رۆژ چالاک و تەندروست بێت.
ماڵپەڕی ستاندارد میدیا ئاماژەی بە گرنگترین لەو خواردنانە کردووە کە گرنگن بۆ ژەمی بەیانی، بەم جۆرە:
چەرەسات:
چەرەزات بڕێکی زۆر چەوری و ریشاڵ و پرۆتینی تێدایە، کە یارمەتیدەرە لە هەستکردن بە تێری بۆ ماوەیەکی درێژ و بەهۆی ئەوەی کالۆری کەم تێدایە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش، بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی چەرەزاتی برژاو بخورێت لەجیاتی سوورکراوە.
میوە:
میوە یەکێکە لە خواردنە گونجاوەکان بۆ ژەمی بەیانی کە بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بەسوود بە جەستە دەبەخشێت و لە گرنگترین ئەو میوانەش: ئەفۆکادۆ، سێو، مۆز، شووتی، کاڵەك، پرتەقاڵ و هەرمێ.
سەوزەوات:
سەوزەوات یەکێکە لە خواردنە گرنگەکان بۆ ژەمی بەیانی، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و یارمەتیدەرە لە هەستکردن بە تێری، بۆ ئەو مەبەستەش پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی گێزەر و خەیار و سەوزەواتەکانی دیکە بە کاڵی بخورێن.
پەتاتە:
پەتاتەی برژاو بە فڕن یەکێکە لە بەسوودترین خواردنەکان بەتایبەت ئەگەر لە ماڵەوە ئامادەبکرێت و لەگەڵ باینجان و کولەکە بە برژاوی بخورێن.
شۆکولاتەی رەش:
شۆکولاتەی ڕەش لەگەڵ کەمێك چەرەزات یەکێکە لەو خواردنانەی کە گرنگە بۆ ژەمی بەیانی و تام و چێژێکی خۆشی هەیە، لەبەر ئەوەی لە کاتی خەوتندا رێژەی شەکر لە خوێندا نزمدەبێتەوە، ئەو شۆکولاتەیە بڕی ئەو شەکرە کەمە پڕدەکاتەوە.
هێلکەی کوڵاو:
هێلکەی کوڵاو گەدە پڕدەکات و وادەکات هەست بە تێری بکرێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، بۆیە بە یەکێك لە باشترین خواردنەکان دادەندرێت بۆ ژەمی بەیانی.