کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و سبەینێش بە گستی ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانیی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
و خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
هەروەها، سبەینێش، خێراى با لەسەرخۆ و مامناوەند
دەبێت و ، پلەکانیی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی:
هەولێر :١٩ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٧ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٧ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢١ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٨پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان :٢١ پلەی سیلیزی