سەردێڕ:

بەمنزیکانە حکومەتى نوێ پێکدێت و هەناردەى نەوت دەستپێدەکاتەوە

AM:08:47:23/03/2025

1204 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی شەرقلئەوسەوت رایگەیاند، بەمنزیکانە حکومەتى نوێ پێکدێت و هەناردەى نەوت دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی شەرقلئەوسەت رایگەیاند، دواخستنى پێکهێنانى کابینەى نوێ ترسى لاى وڵاتانى نێودەوڵەتى بۆ هەرێمی کوردستان دروستکردووە لەوەی دواخستنى زیاترى حکومەتت ببێتە هۆى نائارامى سیاسی و ئەمنى و ئابوری.

ئەمەش لەکاتێکدایە، مایکڵ والتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا داوای لە هەرێمی کوردستان کرد کە پەلە بکات لە پێکهێنانی حکومەت و هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە، کە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ەوە راگیراوە.

هاوکات، ئەو داواکارییەی ئەو راوێژکارە ئەمریکییە لەکاتی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هات کە ئێوارەی هەینی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر ئەنجامیدا بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا.













گەلەری