PM:10:55:07/03/2025
3072 جار خوێندراوەتەوە
نابێت دوای رۆژوو شکاندن راستەوخۆ شیرینی بخورێت چونکە کالۆری و شەکرەمەنییەکان کۆدەبنەوە بەشێوەی چەوری لە جەستەدا و دەبنە هۆی زیادبوونی لە راددەبەدەری کێش و هەوکردنی هەناو و ئاستەنگی دروستکردن بۆ جگەر.
لە بابەتێکی دکتۆر کامهران ڕەسول ژاژڵهیی پسپۆڕی زانستی خۆراکدا ئاماژەی بەوە کردووە باشترین کات بۆ خواردنی شیرینی دوو کاتژمێر دوای رۆژووشکاندنە، بەجۆرێک خواردنەکە هەرس کرابێت هەروەها دەبێت بڕەکەی دیاریکراوبێت و زیادەڕۆیی لە خواردنیدا نەکرێت.
باسیشی لەوە کرد ئەگەر کاتی رۆژوو شکاندن شیرینی بخورێت ئەگەری ئەوە زۆرە بڕێکی زیاتری لێ بخورێت و دەرئەنجام کێشەی کێش و قەڵەوی و زیانەکانی دیکە زیاد دەکات وەک ئاوسانی سک و دڵەکزی و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و غازاتی زۆر و خەواڵوویی و شەکەتی.