AM:11:49:31/08/2025
2320 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەنگۆی روودانی تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە توندی رەتدەکاتەوە و دەڵێت، دۆخی ئەمنی ناوچەکە ئارام و جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە توندی ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە روودانی تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، هیچ رووداوێکی لەم جۆرە تۆمار نەکراوە."
دەشڵێت، " دۆخی
ئەمنی لە بەغدا ئارام و جێگیرە، ئەم هەواڵانە بە تەواوی دوورن لە راستییەوە و
ئامانجیان وروژاندنی پشێوی و دڵەڕاوکێیە لەناو هاووڵاتییاندا".
هەروەها
وەزارەتەكە داوا لە هەمووان دەکات شوێن هەواڵی ساختە نەکەون، تەنها پشت بە راگەیەندراوی
لایەنی فەرمی ببەستن وەک تاکە چاوگی زانیاریی ئەمنی.