AM:08:43:04/03/2025
2348 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، ئەو بومەلەرزەیەی شەوی رابردوو سنووری گەرمیانی هەژاند گوڕەکەی ٤.٢ پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقدا هاتووە، کاتژمێر ١١:٥٣ خولەکی شەوی رابردوو بوومەلەرزیەک بە گوڕی ٤.٢ پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری نێوان عێراق ئێران لە قەزای خانەقین روویداوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، چەقی بوومەلەرزەکە لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە قەزای خانەقین روویداوە و
لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێکراوە.