سەردێڕ:

تەرمى ئەو چوار شاخەوانەى دوێنێ کەوتنە ژێر هەرەسی بەفرەوە دۆزرانەوە

AM:10:19:01/03/2025

9356 جار خوێندراوەتەوە

تەرمى ئەو چوار شاخەوانەى دوێنێ لە ناوچە شاخاوییەکانى بانە لە پارێزگاى کوردستان لە ئێران کەوتنە ژێر هەرەسى بەفرەوە تەرمەکانیان دۆزرانەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئەو چوار شاخەوانەی کە ناویان "عومەر عەبدوڵڵاھی، خالق محەمەد نەژاد، کاروان ئەحمەد پەن، رووناک دانشمەند" کە خەڵکى رۆژهەڵاتى کوردستان بوون کە بەهۆى هەرەسى بەفرەوە گیانیان لەدەستدا تەرمەکانیان دۆزرانەوە.

ئاماژە بەوەشکرا، شاخەوانەکان ژمارەیان ١٠ کەس بووە و خەڵکى سنوورى بانە بوون و لە چیاکانى دەوروبەری گوندی هەفتاشی بانە کەوتنە ژێر هەرەسى بەفرەوە.

هاوکات، چوار کەسیان لە شاخەوانەکان گیانیان لە دەستداوە و سیانیشیان رزگارکران و ئەوانەى دیکەش بێسەروشوێن بوون.













گەلەری