PM:02:25:28/02/2025
8984 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە ماوەکانی رابردوو دەستیان کردووە بە پرۆژەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری و سەرکەوتوبوون لە دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ئەو شوێنانەی لە پلاندایە.
ئەمرۆ هەینی ٢٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای حکومەتی کاربەرێکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، وەزارەت لە ماوەکانی رابردوو دەستی بە پرۆژەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری کردووە و لەو شوێنانەی لە پلانەکەی دایە، سەرکەوتوو بووە لە دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێم
دۆخی کارەبا لەو پەڕی خراپیدایە بە جۆرێک پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە
کاتژمێرەوە بووە بە خولەک و لە هەندێک ناوچە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر تەنها چەند
خولەکێک کارەبای نیشتمانیان پێدەدرێت.