سەردێڕ:

وەزارەتی ئەوقاف رێنمایی تایبەت بە مانگی رەمەزانی بڵاوکردەوە

AM:11:45:26/02/2025

9944 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئایینی رێنماییەکانی بۆ مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە، دەڵێت، "دیاریكردنی یەكەم رۆژ و كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز تەنیا لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە لە وەزارەتی ئەوقاف دەبێت".


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رێنمایی تایبەت بە مانگی رەمەزانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، داوا دەکەن پابەندبن بە ئیمساک و خشتەکانی بانگدان، لەسەرجەم مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن. `

ئاماژەی بەم ١٠ خاڵە کرد لە بەیاننامەکەدا:

١- دیاریكردنی یەكەم رۆژ و كۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز تەنیا لە دەسەڵاتی لیژنەی باڵای بینینی مانگە لە وەزارەتی ئەوقاف دەبێت.

٢- پابەندبوونی تەواو بە ئیمساكیە و خشتەكانی كاتی بانگدان لەسەرجەم مزگەوتەكانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم دەزگاكانی راگەیاندن، بینراو، بیستراو.

٣- وتارەكانی دوای عەسر بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گشتی رۆژووەوان لە ٢٠ خولەك زیاتر نەبێت، تەنها لەلایەن مامۆستای مزگەوت پێشكەش بكرێت، بەبەكارهێنانی میكرۆفۆنی ناوخۆیی مزگەوت، وە لەم ووتارانە مامۆستای مزگەوت تیشك دەخاتە سەر بابەتەكانی ئەحكام و عیبادات و معاملات و بابەتی پەروەردەیی هۆشیاری هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، كاریگەری كارەكتەرە عەقلیەكان، پێكەوەژیان.

٤- ماوەی نێوان ئیمساك و بانگدانی بەیانی بەپێی خشتەی ئیمساكیەی پارێزگاكەوە دەبێت بەهیچ شێوەیەك نابێت بەپێچەوانەوە بێت.

٥- تەنها لە ١٠ شەوە كۆتاییەكانی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی بەمەرجێك رەزامەندی پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوت.

٦- تەنها پێش نوێژو وتارخوێنی فەرمی مزگەوت بۆی هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح بەتایبەتی ئەنجام بدات بەپێچەوانەوە هیچ كەسێك بۆی نیە چالاكی ئەنجام بدات.

٧- پابەندی تەواو بە فەتوای دیاریكردنی نیسابی زەكات و بڕی سەرفیترە و فیدیە، كە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستانەوە دیاری دەكرێت.

٨- پاش بانگدانی شەوان عیشا لەدوای ١٥ بۆ ٢٠ خولەك دواتر نوێژ ئەنجام دەدرێت، لەبەر بارودۆخی رۆژووەوان، رەچاوی كاتی گونجاو بكرێت لە درێژی و كورتی تەراویح، كە لەسەر بنەمای شەرعی ئەنجام بدرێت.

٩- بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاف چاودێری جێ بەجێكردنی ئەم رێنماییانە دەكەن.

١٠- پابەندبوون بەبانگی رێكخراو لەو شوێنانەی كە پڕۆژەی بانگی تێدا جێ بەجێكراوە.













گەلەری