سەردێڕ:

کارزان عوسمان نهێنییەک لە بارەی بەرنامەی تاوتوێ ئاشکرادەکات

PM:01:20:25/02/2025

13152 جار خوێندراوەتەوە

١٠ ساڵ تێپەڕی بەسەر بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی کە لەلایەن کارزان عوسمانەوە پێشکەش دەکرێت.


کارزان عوسمان پێشکەشکاری ئێن ئاڕ تی لە بارەی بەرنامەی تاوتوێ ئاشکرای کرد، "لە ١٥ ساڵی کارکردنم لە NRT، ١٠ ساڵی سەرقاڵی بەرنامەیەکی گفتوگۆهێنەری سیاسی رۆژانەی تاقەت پروکێن بوم کە تاوتوێیە".

١٠ئاماژەی بەوەشکرد، "ساڵ سەنگەر نەگرتن و خاتر نەگرتن و پیشەیی بوون و بارگاوی نەبوون و خۆپارێزی لەو ژاوە ژاوە دروستکراوەی نێو میدیا یەکجار قورس و بێزارکەر بوە".دەشڵێت. "تاقیکردنەوەیەکی قورس بوەو هەمیشە دوا هەوڵی خۆمم داوە کە تێیدا سەرکەوتوبم".

وتیشی، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوکاربوون بۆ تاوتوێ لە رابردوو ئێستا، باشی و سەرکەوتوی تاوتوێ بەشی هەموو ئەوانەی پێوەیە کە وەک پرۆدیوسەر و هاوکاری تاوتوێ لەگەڵمبون، رەخنەو کەموکورتییەکانیش بە تەنیا دەخەمە ئەستۆی خۆم و بەرپرسیارێتی هەڵدەگرم لە یەکەم بەرنامەوە لە مانگی ٢ی ٢٠١٥ تا ئێستا.

باسی لەوەشکرد، "تاوتوێ چەند ماندوی کردوم ئەوە بۆخۆم و منەت نییە لەسەر کەس و دواجار من ئەوەم هەڵبژاردوە، لەپاڵ ماندوبونیشدا، چێژی پیشەکەم کەم نییە و لانی کەم ئەزمونی ١٠ ساڵی تاوتوێ، زەڕەبینێکی داوەتە دەستم روون تێبگەم لە واقعی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیمان".

"لە کۆتاییدا دەڵێم سوپاس بۆ NRT.."













گەلەری