AM:11:52:25/02/2025
4108 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی دیکە حکومەتی کاربەڕێکەر رەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی دووی بۆ بەغدا دواخست. چاوگێکیش لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رەنگە تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستەکە رادەست بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٥، چاوگێک لە دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو رادەستی بەغدا بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، چاوەڕوانی لیستی مووچە و رادەستکردنی داهات و ناردنی داتای مووچەخۆرانی
هەرێمن تا مووچەی مانگی دوو رەوانە بکەن، بەڵام تا ئێستا هەرێم وەڵامی
نەداونەتەوە.