سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی بکوژی مامۆستاکەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ

PM:10:15:03/02/2025

28168 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، تاوانباری کوشتنی مامۆستاکەی ئەمڕۆی چەمچەمال دەستگیر کرا


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشیی هەرێم رایگەیاند، لەمیانەی بەدواداچون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەکی و کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستاکەی چەمچەماڵ، توانرا لەلەلایەن ئاسایشی بازگەکان تاوانبارەکە دەستگیر بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رووبەڕوی یاسای بکاتەوە، هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تاوانباردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە.

باسی لەوەشکرد، تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەماددەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی چونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا بوە.

هاوکات، نیوەرۆی ئەمرۆ لە چەمچەماڵ، لە رووداوێکدا تەرمی ژنێک کە شوێنەواری چەقۆ بە ملییەوە دیاربوو دۆزرایەوە، چاوگێك لە هێزە ئەمنییەکان بە ئێن ئارتی راگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە فەرمانبەری زانکۆی چەرمۆیە، هەروەها خوێندکاری ماستەر بووە و هاوسەر و دوو مناڵی هەیە.













گەلەری