AM:11:29:01/02/2025
2912 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسیی عێراق رایگەیاند، پپێشبینى دەکرێت لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دەستەى کەشناسى عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوە کردووە، پێشبینى دەکرێت چەند رۆژى داهاتوو لە زۆرینەی ناوچەکانی عێراق ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزمبوونەوەیەکی کەم بەخۆیانەوە دەبینن.
ئاماژەى بەوەشکرد،
رۆژی سێشەممە ئاسمان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت، بۆ رۆژی
چوارشەممە لە ناوچەکانی هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفردەبارێت،
لە ناوچەکانی هەرێم، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی
گەرمای پێشبینیکراو لە هەرێم بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١٨
سلێمانی : ١٧
دهۆک : ١٨
زاخۆ : ١٨
هەڵەبجە : ١٩
کەرکوک : ٢٠
گەرمیان : ٢٢