سەردێڕ:

نەوەی نوێ: دەرگای دانوستانمان بەرووی پارتی و یەکێتی داخستوو و بەشداری حکومەت ناکەین

PM:10:24:28/01/2025

4776 جار خوێندراوەتەوە

نەوەی نوێ رایگەیاند، دەرگای گفتوگۆیان بەرووی پارتی و یەکێتیدا داخستووە و بەشداری کابینەیەک ناکەن کە خزمەتی هاوڵاتیان نەکات و دۆخی خەڵک چاک نەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، بەشداریی حکومەتێک ناکەن کە درێژکراوەی هەمان عەقڵیەت و سیاسەتی ٣٤ ساڵی رابردووە، بۆیە دەرگای دانوستانیان بەرووی پارتی و یەکێتی داخستووە و بەشداری حکومەت ناکەن.

دەشڵێن، دەتوانن سبەی مەسرور بارزانی بکەنەوە بە سەرۆک وەزیران، بەڵام ئەو کارە ناکەن و کێ دەیکات با بیکات.













گەلەری